xurpai_dll
Polls
xurpai_dll Info
| Sex: | Male |
| Country: |
United Kingdom
|
| City: | birmingham |
| Date of birth: | February 3, 1975 |
| Tags: | |
| Status: | Offline |
rate profile
0 votes
Description
ba rez u rastgoiy u xoshawisty la naw kurdan habet
slaw u rez am katat bash xwenawary barez, hiwadarm hamisha asuda u baxtawar bit, xosh7alm lam siteada btwanm hawreiy barez u xoshawist paida bkam, hiwadarm hamisha rez u xoshawistyman bo yak habet, supas Blog
Profile Music
Forum Posts
Profile Comments



جوانی مرۆڤ له بێ‌ده‌نگی و رێز و وه‌فا و سۆز و کۆمه‌ڵێ شت دا خۆی ئه‌بینێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌بێ بپرسین ئایا هه‌موو مرۆڤێک ئه‌م خاسیه‌تانه‌ی تیا به‌دی ئه‌کرێت؟ هه‌رکه‌سێک و بۆچوونێکی هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه، هه‌موو مرۆڤێک جوانه ئه‌گه‌ر خۆی خۆی ناشرین نه‌کات، زۆرکات ده‌ورووبه‌ر کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر تاکی که‌س به‌ڵام بوون و زاڵبوونی که‌سایه‌تی ڕۆڵیکی گرنگی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی یان وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م بیر و بۆچوون و کرده‌وانه‌ی که له ده‌ورووبه‌رمانه‌وه ئه‌یبینین.
تۆمارکردنی هه‌ر زانیاریه‌ک له کۆگای مێشک په‌یوه‌سته به رازی بوونی هه‌ستی تاکه که‌س، به بینینی هاوڕێیه‌که‌ت که جگه‌ره‌یه‌ک ئه‌کێشێت بۆی هه‌یه بێ بیرکردنه‌وه وێنه‌یه‌که‌ت لا جوان بێت و تۆش حه‌ز به کێشانی جگه‌ره بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مێک به هێمنی سه‌یری دیمه‌نی هاورێیه‌که‌ت بکه‌یت و بیرێک له‌م دووکه‌ڵه بکه‌یته‌وه که ئه‌چێته سینگیه‌وه چه‌ند پرسیارێکت بۆ درووست ئه‌بێت ، ئایا ئه‌م دووکه‌ڵه ئه‌چێته کوێ؟ یاخود زیانی چیه؟ یان بیر ئه‌که‌یته‌وه هه‌موو مرۆڤێک حه‌ز به ئاو و هه‌وای پاک ئه‌کات ئه‌ی دووکه‌ڵی جگه‌ره بۆچی؟
له‌م کاته‌دا هه‌ستتت بریار ئه‌دات که ئه‌م کرده‌وه‌یه مه‌به‌ست له جگه‌ره کێشانه به شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی واته سلبی له مێشک دا تۆمار ده‌کرێت و هیچ کاتێک بیر له کێشانی جگه‌ره ناکه‌یته‌وه، به هه‌مان شێوه هه‌ر کردارێک به‌ر له‌وه‌ی تۆماری بکه‌یت له کۆگای مێشک موناقه‌شه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌یت له‌گه‌ل هه‌ستی خۆت ئه‌وا ئه‌گه‌یت به ئه‌نجامێک که چۆن چۆنی تۆماری بکه‌یت، مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که چۆن بتوانین هه‌میشه شته جوانه‌کان و سوود به‌خشه‌کان له کۆگای مێشک تۆماربکه‌ین و تا مرۆڤێکی جوان و سوود به‌خش به خودی خۆت و ده‌ورووبه‌ردرووست بکه‌ین و دوور بین له کێشه و ئاڵۆزی و ژیانێکی ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر به‌سه‌ر به‌رین
سه‌رکه‌وتووبن